به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له میانه‌ی تویتێک ڕایگه‌یاند: نرخی نه‌وت له حاڵی که‌م بوونه‌وه دایه و ئه‌مه‌ش عالییه.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له درێژه‌دا نووسی: ئه‌م ڕووداوه وه‌ک که‌م کردنه‌وه‌ی باج له ئه‌مریکا و جیهان وایه. له نرخی ۵۴ دۆلاری نه‌وت چێژ ببه‌ن، پێشتر ۸۴ دۆلار بوو. سپاس عه‌ره‌بستان ده‌که‌ن، به‌ڵام ڕێگه بده‌ن تاکوو که‌متریش ببێته‌وه.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا شه‌وی ڕابردوو له میانه‌ی ڕاگه‌یاندراوێک سه‌باره‌ت به کوشتنی خاشقجی ئاماژه‌ی دا که ئاماده نییه تاکوو عه‌ره‌بستان به‌م هۆیه‌وه سزا بدات.
Your Comment