به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له سپۆنتیک، سێرگئی ڕیابکۆف، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند که ئێران به ته‌واوی و بێ هیچ لادانێک کۆنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی جێبه‌جێ کردووه.
ڕیابکۆف ئاماژه‌ی به بڕیاری ئه‌مریکا بۆ تۆمه‌تبار کردنی ئێران به پێشێل کردنی کۆنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی کرد و وتی: من ئه‌م ڕاپۆرته‌م دیوه، جێگه‌ی سه‌رسووڕمان نییه، ڕاست له‌و کاته‌ی له دادگای لاهه بابه‌تی پێشێل کردنی کۆنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی ده‌ورژێت، ئه‌م تۆمه‌ته‌ش باسی ده‌کرێت، که ئه‌مه‌ش به ڕوونی گوشاری نوێی ئه‌مریکا بۆ سه‌ر ئێران.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه دڵنیاین که ئێران به‌رجامیشی به ته‌واوی جێبه‌جێ کردووه، به ته‌واوی و بێ هیچ که‌م کۆڕییه‌کیش کۆنوانسیۆنی قه‌ده‌غه‌ی چه‌کی کیمیایی جێبه‌جێ ده‌کات.
Your Comment