به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سه‌ردار عه‌لی فه‌ده‌وی ڕایگه‌یاند: دوژمنانی ئێمه ئه‌و که‌سانه‌ن که ناوه‌ڕۆکی ئیسلامیان فام نه‌کردووه و وتیان که چڵ ساڵه‌یی شۆڕشی ئیسلامی نابینن به‌ڵام ۲۲‌ی ڕێبه‌ندانی ئه‌مساڵ وڵامی باشیان پێده‌ده‌ینه‌وه. خه‌ڵک به هۆشیارییه‌وه پشتیوانی له شۆڕشه‌که‌ی خۆیان ده‌که‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: دوژمن ۴۰ ساڵه له دوای زه‌ربه‌دان له ئێرانه به‌ڵام هه‌موو جار شکستیان هێناوه و ئه‌مجاره ده‌یانه‌وێت به گوشاری ئابووری خه‌ڵک بێ هیوا بکه‌ن.
ئه‌م فه‌رمانده ئێرانییه جه‌ختی کرد: به‌ڵام خه‌ڵکی ئێران له‌رانبه‌ر گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا ده‌وه‌ستێن، دوژمنان له ئه‌نجامدا له شه‌ڕی ئابووریشدا ده‌یدۆڕێنن. نزیک به ۳۰ ساڵه له ڕێبه‌ری باڵای ئێران تێپه‌ڕ ده‌بێت و هه‌ر ڕۆژ ئێران سه‌رکه‌وتووتر ده‌بێت و ئه‌م ڕێگه‌ش درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا: زۆر له مێژه که دوژمنان تێگه‌یشتوون به شه‌ڕ ناتوانن لوبنان و فه‌له‌ستین و سووریا و یه‌مه‌ن تێکبشکێنن. ئێسته له یه‌مه‌ن شه‌ڕ له لووتکه دایه به‌ڵام ڕووداوه‌کان له دژی عه‌ره‌بستان و هاوپه‌یمانه‌کانی دەشکێتەوە.
Your Comment