به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر ، عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران له بینای مه‌جلیسی ئێران له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق دیداری کرد.
لاریجانی له‌م دیداره پێشوازی له سه‌ردانه‌که‌ی به‌رهه‌م ساڵح کرد و وتی: ئێوه له که‌سایه‌تییه گرنگه‌کانی عێراقن و پیرۆزبایی به سه‌رۆک کۆمار بوونتان ده‌که‌م چونکوو ڕۆڵی گرنگتان له سه‌قامگیری ناوچه‌که هه‌یه. هه‌روه‌ها ئێوه که‌سایه‌تییه‌کی خۆشه‌ویستان له ئێران .
ئه‌و زیادی کرد: عێراق وڵاتێکی گرنگ له ناوچه‌که‌یه و سه‌ره‌ڕای هه‌وڵی که‌سانی دیکه بۆ شێوواندنی عێراقی دیمۆکڕاتیک ئه‌م وڵاته به سه‌ر کێشه‌کانیدا سه‌رکه‌وتووه. داعش‌یش به هه‌وڵی ئێوه و سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌ناو چوو که بۆ له‌ناو بردنی عێراق ئه‌م گرووپه پێکهێنرا بوو.
مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ئاماژه‌ی به گرنگی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و عێراق کرد و وتی: ئێران و عێراق له کۆنه‌وه پێکه‌وه گرێ دراون و که‌سانی دیکه زه‌حمه‌تی بێ به خۆیان ده‌ده‌ن که ده‌یانه‌وێت ئێمه له یه‌کتر بکه‌ن، له ئێستا په‌یوه‌ندی دوو قۆڵی زۆر باش هه‌یه. شه‌مه‌نده‌فه‌ڕی خوزستان- به‌سره ڕێچکه‌یه‌کی زۆر باش بۆ کاری بازه‌رگانی نێوان هه‌ر دوو وڵاته. زۆربه‌ی کۆمپانیا ئێرانییه‌کان ده‌توانن ڕۆڵی باشیان له ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی عێراقدا هه‌بێت.
ئه‌و له درێژه‌دا پێشوازی له پێشنیاری به‌رهه‌م ساڵح بۆ ساز کردنی شارۆچه‌که‌ی پیشه‌یی له عێراق کرد و وتی: ئێمه له‌م ڕووه‌وه ئه‌زموونی زۆر باشمان هه‌یه و له سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ین که ئه‌م هاوکاریانه ده‌بێته هۆی گواستنه‌وه‌ی ته‌کنۆلۆژیا له نێوان هه‌ر دوو وڵات.
سه‌رۆکی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند: ئێوه توانیتانه ڕۆڵێکی باشتنا له چاره‌سه‌ر کردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی عێراقدا هه‌بێت و له دوای به‌شدار کردنی هه‌موو چینه‌کانی عێراق له ده‌سه‌ڵاتن. سه‌فه‌ری ئێوه له ئێستادا زۆر گرنگه و ئه‌م دۆخه‌ی ئێستاش تێپه‌ڕ ده‌بێت و له کۆتایدا ناوی باشی ئه‌و وڵاتانه ده‌مێنێته‌وه که له‌م دۆخه هه‌ستیاره له ته‌نیشت ئێران‌دا بوون.
لای خۆیه‌وه به‌رهه‌م ساڵحیش وتی: خۆشحاڵم له‌م دیداره له ئێران، ئێوه په‌یوه‌ندی باشی نێوان ئێران و عێراقتان دامه‌زراند و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه حسابی تایبه‌ت له سه‌ر ئێوه ده‌که‌ین، هیوادارین که په‌یوه‌ندییه‌کان په‌ره‌ی زیاتر بسێنێت. په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئێران بۆ ئێمه زۆر گرنگه و ئه‌وه‌ی ئێمه پێکه‌وه گرێ ده‌دات بنه‌مای هاوبه‌شی زۆر له نێوان هه‌ر دوو وڵاته.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مڕۆ باسی ناوچه‌ی پیشه‌یی هاوبه‌ش له مێهران و مه‌ریوان ده‌که‌ین و ئامانج له‌مه‌ش په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی ئابووری هه‌ر دوو وڵاته. دوو ملیۆن زیاره‌تکاری ئێرانی هاتوونه‌ته عێراق و ئه‌مه نیشان ده‌دات سه‌دام هه‌رچییه‌کی کرد نه‌یتوانی تووی کینه له نێوان ئێران و عێراق بوه‌شێنێت.
به‌رهه‌م ساڵح وتیشی: سه‌باره‌ت به لابردنی ویزای نێوان بازه‌رگانه‌کانی ئێران و عێراق قسه‌مان کردووه، و هیواداریشین ڕۆژێک ئێرانییه‌کان بتوانن له مێهرانه‌وه به‌ره‌و نه‌جه‌ف و له سنه‌وه به‌ره سلێمانی له جاده‌یه‌کی گه‌وره دوو لاینه شۆفیڕی بکه‌ن. سه‌باره‌ت به ئاویش ده‌بێت له نێوان هه‌ر دوو وڵات دانوستان بکرێت و به ڕێککه‌وتن بگه‌ین چون ژینگه‌پارێزی به لای هه‌ر دوو وڵاته‌وه گرنگی هه‌یه.
سه‌رۆک کۆماری عێراق سه‌باره‌ت به ناوچه‌که ئاماژه‌ی دا: بابه‌تی سووریا گرنگه و هیوادارین به ڕێگه‌چاره‌یه‌کی سیاسی کێشه‌کانی چاره‌سه‌ر بێت، هه‌روه‌ها یه‌مه‌نیش به‌لای ئێمه‌وه گرنگه و به‌یانی که سه‌ردانی عه‌ره‌بستان ده‌که‌م به فه‌رمی سه‌باره‌ت به دۆخی یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕیاز قسه ده‌که‌م. عێراق ده‌توانێت ڕۆڵی ئه‌رێنی له ناوچه‌که بێت نه‌ک ئه‌وه‌ی ببێته گۆڕه‌پانی یه‌کلایی کردنه‌وه‌ی کێشه سیاسییه‌کان.
بۆچوونی ئێوە