به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئارمان نه‌سرۆڵاهی، جێگری فه‌رهه‌نگی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان وتی: ئه‌مساڵ ڕێوڕه‌سمی مه‌ولوودی خوێنی و ۱۵مین خولی یادی شه‌مسی قوڕه‌یشی ۲۹ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له مزگه‌وتی جامێعه‌ی شاری سنه به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هه‌ر ساڵ له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه پێشوازی لێکراوه، هیچ ڕێکلامێک بۆ به‌رنامه‌که نه‌کراوه و ناشکرێت چون خه‌ڵک خۆیان حه‌ز به به‌شداریی کردن له‌م ڕێوڕه‌سمانه ده‌که‌ن..
نه‌سرۆڵاهی وتی: ساڵی ڕابردوو ئه‌م ڕێوڕه‌سمه به میوانداری مزگه‌وتی قوبای سنه و به به‌شداری ۲۰ هه‌زار که‌س له خه‌ڵکی شار به‌ڕێوه‌چوو و پێش بینی ده‌کرێت که ئه‌مساڵیش پێشوازی باشی لێبکرێت. حه‌وزه‌ی هونه‌ری گوڵبژێرێک له ڕووداوه‌کانی ڕێوڕه‌سمی ساڵی پێشووی هه‌ڵبژاردووه و له‌ناو خه‌ڵکدا بڵاوی ده‌کاته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: چاپی مه‌ولوودی خوێنی و مێعراج نامه‌ی شه‌مسی قوڕه‌یشی یه‌کێک دیکه به‌رنامه‌کانی حه‌وزه‌ی هونه‌رییه و هه‌روه‌ها به‌ڕێوه بردنی پێشانگای نیشتمانی وه‌حی بۆ یه‌که‌مجار له سنه و به‌ڕێوه بردنی پێشانگای کتێب له سینه‌ما به‌همه‌نی سنه له به‌رنامه‌کانی دیکه‌ی ئه‌م حه‌فته‌یه ده‌بێت.
جێگری فه‌رهه‌نگی حه‌وزه‌ی هونه‌ری کوردستان ئاماژه‌ی دا: به هۆی حه‌فته‌ی کتێبی و کتێب خوێنی دوو کتێبی کوردیش له سنه ڕوونوێنی ده‌کرێت و چه‌ندین به‌رنامه‌ی دیکه به هۆی حه‌فته‌ی یه‌کگرتووی به‌ڕێوه ده‌چێت.
شایانی باسه که سه‌ید به‌هائه‌دین شهمس قوڕه‌یشی، کوڕی سه‌ید محه‌مه‌د پاوه‌ییه که له ساڵی ۱۲۹۳ی کۆچی مانگی له گوندی سه‌ردێ له پاوه له دایک بووه و له ڕێگه‌ی فهقێتیهوه زانستی سه‌رده‌می خۆیی خوێندووه.
ئه‌م که‌سایه‌تییه ڕۆڵێکی گرنگی له وتنه‌وه و نووسینوه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێک وه‌ک مه‌ولوودنامه ، میعراج نامه و شهمسولعهقاید به زمانی کوردی هه‌بووه. ئه‌و هه‌روه‌ها به چه‌ند زمانی کوردی سۆرانی و هه‌ورامی، عه‌ره‌بی و فارسی شێعری وتووه و له زۆربه‌ی بۆنه مه‌زهه‌بی و ئایینی و عرفانییهکاندا شێعره‌کانی ده‌خوێندرێته‌وه.
شهمس قوڕه‌یشی مه‌ولوودنامه‌ی له ساڵی ۱۳۵۰ کۆچی مانگی نووسیوه که سهرتانسهر ژیانی پێغه‌مبه‌ری ئیسلامه (د.خ) و له کۆڕی ده‌روێش و سۆفیه‌کانی کوردستاندا به گشتی ده‌خوێنرێته‌وه.
Your Comment