به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، به هۆی ساڵوه‌گه‌ڕی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان، له شاری سنه پێشانگای وێنه‌ی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی کرماشان به‌ڕێوه ده‌چێت.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م بوومه‌له‌رزه له ۲۱‌ی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ده‌ستی سه‌رپێڵی زه‌هاو ڕووی دا و زیاتر له ۵۰۰ که‌س گیانیان له ده‌ست دا و هه‌زاران که‌سی دیکه‌ش بێ ماڵ و حاڵ که‌وتن.
له‌م پێشانگایه که به‌م بۆنه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت وێنه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه نمایش ده‌کرێت: موسڵح پیرخزرانیان، محه‌مه‌د له‌تیف حسه‌ینی نه‌سه‌ب، کیوان فیروزه‌یی، فه‌رشید ئه‌رده‌ڵان، ئاریان نه‌سرۆڵاهی، نه‌وید سه‌ید مورادی و موبین په‌یمانکار.
ئه‌م پێشانگایه له هۆڵی مه‌وله‌وی زانکۆ کوردستان ئه‌مرۆ ده‌ست پێده‌کات و به‌شداری بۆ هه‌مووان ئازاده.
Your Comment