بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ئاوتاوا ویکلی، ئانا ئیسکیمانی لە پارتی دیموکراتی ئەمریکا و بەربژێری ناوچەی ٤٧ی فلۆریدا توانی بە سەر ڕکابەرە کۆماریخوازەکانیدا سەرکەوێت و بچێتە کۆنگریسی ئەمریکاوە.
ئەوە یەکە جارە کە ئێرانی – ئەمریکییەک بە نوێنەری لە یەکێک لە ویلایەتەکانی ئەمریکا دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەو وڵاتە.
ئیسکیمانی خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسیی زانستە سیاسییەکان و توێژینەوەی ژنان و مەستەری بەڕێوەبەریی ڕێکخراوەگەلی جەماوەری و بەڕێوەبەریی دەوڵەتییە و هاوکات خوێندکاریی قۆناغی دۆکتوری و مامۆستای یەکێک لە زانکۆکانی فلۆریدایە.
ناوبراو لە لێدوانێک بۆ کەناڵی بی بی سی وێرای ئاماژە بە شانازیی بە ئێرانی بوونی، وتی: ئێرانییەکان دەبێ شانازی بە شوناسی ئێرانی بوونیان بکەن. هیچکات هەوڵم نەداوە کە نکۆڵی لەو بەشە لە شوناسی خۆم بکەم. ئێرانی – ئەمریکی بوون بەشێکی گەورەی شوناسی منە.
Your Comment