به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، سه‌ندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ناسراو به یونیسێف سه‌باره‌ت به دۆخی مرۆڤی له یه‌مه‌ن ڕایگه‌یاند که هه‌ر ۱۰ خوله‌ک جارێک منداڵێک له یه‌مه‌ن به هۆی برسیه‌تی و نه‌خۆشییه‌وه ده‌مرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌ماژه‌ی دراوه که له‌مڕۆدا یه‌مه‌ن بووه‌ته جه‌حه‌نمی منداڵان و ئه‌م دۆخه‌ش نه‌ک بۆ بڕێک منداڵی یه‌مه‌نی که بۆ هه‌موو منداڵانی یه‌مه‌نی ساز بووه
یونیسێف هۆشداری دا که نزیک به یه‌ک ملیۆن و ۸۰۰ هه‌زار منداڵی یه‌مه‌نی له برسیه‌تی ئازار ده‌کێشن و ۴۰ له سه‌دیان له پارێزگای حه‌دیده ده‌ژین. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ر به‌م برسیه‌تییه نه‌گرین زۆربه‌ی ئه‌م منداڵانه به هۆی نه‌خۆشییه‌وه گیان ده‌ده‌ن و ده‌مرن.
بۆچوونی ئێوە