به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ئێواره‌ی یه‌کشه‌مه و له میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێک به به‌شداری به‌رپرسان و هونه‌رمه‌ندان پێشانگایه‌کی نیگارکێشی کتێبی منداڵان له گه‌له‌ری سووره له سنه کرایه‌وه.
سه‌رۆکی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان له‌م ڕێوڕه‌سمه وتی: ئه‌م پێشانگایه له ۸۲ هونه‌رمه‌ندی ناسراوی ئه‌م بواره به ۸۲ به‌رهه‌مه‌وه ده‌ستی پێ کردووه.
ئه‌مین مورادی وتی: له‌م پێشانگایه ئاسه‌واره‌کانی مامۆستا قوباد شیوا، بێهراد ئه‌مین سه‌لماسی، ئه‌کبه‌ر میکانپوور، ئه‌حمه‌د فتهوهت، ڕه‌حیم مولائیان، حافز میرئافتابی، که‌یوان عه‌سکه‌ری، مانلی مه‌نوچێهری، که‌ماڵ ته‌باته‌بایی، مه‌رجان سابتی، نیما ئهسکهنهر، خهیرۆڵا ئه‌سغه‌ری و هونه‌رمه‌ندانی دیکه له سه‌ر ئه‌رکی مامۆستا خه‌سره‌و ئه‌نساری به ناوه‌ڕۆکی جۆراجۆر وه‌ک کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری و فه‌رهه‌نگی له گه‌له‌ری سوره‌ی سینما په‌ردیسی شاری سنه به‌شداریان کردووه.
شایانی باسه که پێشانگای نیگارکێشی کتێبی منداڵان هه‌ر ڕۆژ له دوو به‌شی به‌یانی و ئێواره به ڕووی لاینگرانی ئه‌م به‌شه هونه‌رییه کراوه‌یه.
Your Comment