به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له فڕانس پرێس، خولی نوێی گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران ئه‌مڕۆ دووشه‌مه ده‌ست پێ ده‌کات، مایک په‌مپئۆ ئه‌م گه‌ماڕۆیانه‌ی به سه‌خت ترین گه‌ماڕۆ وه‌سف کردووه و پاگه‌نده‌شی کرد که ئامانجی گه‌ماڕۆکان خه‌ڵکی ئێران نین.
ئه‌و گه‌ماڕۆیانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌سه‌پێت به‌شێکیان نه‌وتین و به‌شێکیان دارایین و وڵاتانی دیکه له بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران قه‌ده‌غه ده‌کات.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که په‌مپه‌ئۆ زیادی کرد: کۆمپانیا بیانییه‌کان ده‌بێت له بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌مریکا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرن.
له لایه‌کی دیکه‌وه، ئه‌مریکا حه‌فته‌ی ڕابردوو ڕایگه‌یاند که ناتوانێت به په‌له فڕۆشی نه‌وتی ئێران به سفر بگه‌یه‌نێت؛ ۸ وڵات که بریتین له عێراق، تورکیا، ژاپۆن، کۆریای باشوور و هێند له گه‌ماڕۆکان مه‌عاف ده‌بن.
ئه‌م کاره‌ی ئه‌مریکا له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌بێت که یه‌کێتی ئه‌ورووپا و ۳ وڵاتی فه‌ڕه‌نسا و بریتانیا و ئا‌ڵمانیا نیگه‌رانی خۆیان له سه‌پاندنه‌وه‌ی گه‌ماڕۆکان ده‌ربڕیه‌وه و ڕایانگه‌یاند که پێبه‌ند ده‌بن به به‌رجام.
ئه‌ورووپا هه‌روه‌ها له دوای کاناڵێکی ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی له‌گه‌ڵ ئێران تاکوو گه‌ماڕۆکانی ئه‌مریکا بێ کاریگه‌ر بکات.
Your Comment