بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سپۆتینک، سەرچاوە خۆجەییەکان لە اپریزگای ئەدلەب ڕاپۆرتیان داوە کە سەرکردەکانی بەرەی نوسرە و جەیشولعزە پاش کۆبوونەوەیەک لە شاری خان شەیخوون هەڵکەوتوو لە باشووری ئەدلەب توانیان کومینەتەیەکی لێکۆڵینەوەیی پێک بهێنن و بزانن کە زانیارییەکانی پێوەندیدار بە هەوڵی تیرۆریستەکان بۆ هێرش بۆ سەر ئەدلەب چۆن دزەیان کردووە.
سەرچاوەکانی نزیک بە سەرکردەکانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە ئەدلەب ڕيانگەیاند کە ئەرکی ئەو کومیتە بەڕێوە بردنی لێکۆڵینەوەکان لە گەڵ چەکدارەکان و چەکدارەکانی سەر بە کڵاو سپییەکان بۆ دەست خستنی شوناسی ئەو کەسانەیە کە زانیاری پێوەندیدار بە هێرشی کیمیایی تیرۆرسیتەکان لە ئەدلەبیان بڵاو کراووەتەوە.
ماوەیەکی لەمەو پێش چەند هەواڵ سەبارەت بە ئەوەی کە چەکدارەکانی بەرەی نوسرە وەجبەگەلیک بریتی لە مادەی کیمیایی لە ئەدلەب جێ بەجێ دەکەن، بڵاو بووبووەوە.
Your Comment