عەرەبستان به‌ وەسیەتی مەلەک عەبدولعەزیز، ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا دەبێت

جەفری لفۆر ڕای وایە کە عەرەبستان لە سەر وەسیەتی مەلەک عەبدولعەزیز، بەردەوام ژێر دەسەڵاتی ئەمریکا دەبێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی – فاتمە محەمەدی پوور: لە گەڵ تێپەڕبوونی دوو ساڵ لە سەرۆک کۆماریی دۆناڵد ترامپ، لایەنی زیاتر لە پەیوەندییە ئەرباب و ملهۆرانەئاسا، باج‌ستێنانە و سووکایەتی‌گەرانەی هەمبەر بە وڵاتانی دەوڵەمەندی پەراوێزی کەنداوی فارس و بە تایبەت عەرەبستان ئاشکرا دەبێت.

وتەکانی خود ترامپ سلمێنەری ئەو ڕاستیەن؛ بۆ وێنە سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە نێوان لایەنگرانی لە کۆبوونەوەیەک لە ویلایەتی می سی سی پی‌دا وتی: "ئێمە عەرەبستان دەپارێزین. ئێوە دەڵێن ئەوان دەوڵەمەندن. منیش هۆگری مەلەک سەلمان‌م. بەڵام من پێم وت ئەی شا، ئێمە خەریکین ئێوە دەپارێزین. ئێوە ڕەنگە دوو حەوتە بە بێ ئێمە بەرگە نەگرن. کەواتە دەبێ بۆ سوپاکەتان پارە بدەن".

محەمەد بێن سەلمان جێنشینی سعوودی لە وتووێژ لە گەڵ ماڵپەڕی کەناڵی هەواڵی ئەمریکا لە کاردانەوە بە لێدوانە سووکایەتی‌گەرانەکانی ئەم دواییەی دۆناڵد ترامپ وتی: "عەرەبستان بەر لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بوونی بووە. ئێمە لە ساڵی ١٧٧٤ی زاینییەوە هەین و ئەوەش واتە زیاتر لە ٣٠ ساڵ بەر لە سەرهەڵدانی ئەمریکا".

وتیشی: "بەوەشەوە وەک دەزانن، دەبێ قبووڵی بکەین کە هاوڕێیان شتگەلێکی باش و خراپ سەبارەت بە ئێمە دەڵێن، ئێمە ناتوانن هاوڕێیانێکتان هەبێ کە لە سەدا سەد وەسف و شتی باشتان لەبارەوە بە کار بهێنێت. ئەو بابەتە تەنانەت لە ناو بنەماڵەکانیشدا هەیە. بەردەوام خراپ لێکگەیشتن بووە و ئێمە ئەو قسانەی ترامپ لەو جۆرە لێدوانانە دەزانین".

بەڵام بە ڕاستی بۆچی محەمەد بێن سەلمان بەوجۆرە لاوازە کاردانەوەی بە لێدوانەکانی ترامپ نیشان دا و چکۆلەترین ڕەخنەی لێ نەگرت؟

لەوبارەیەوە هەواڵنێری مێهر وتووێژێکی لە گەڵ پڕۆفیسۆر جێفری لفۆر، مامۆستای زانستگەلی سیاسیی زانکۆی کەنتیکتی ئەمریکا ئەنجام داوە کە لە خوارەوە دەیخوێننەوە:

* ترامپ لە نوێترین هەڵوێستی خۆی بۆ جارێکی دیکە سووکایەتی بە عەرەبستان کرد و وتی ئەگەر ئەمریکا نەبێ عەرەبستان بەرگەی چەند رۆژ ناگرێت و دەبێ سەقامگیری و ئاسایشی خۆی لە ئەمریکا بزانێت. ترامپ پێشتر لە ڕاستیدا لە پێناو فرۆشتنی ئاسایش بەو وڵاتە، لەو جۆرە قسانەی کردبوو. بەڵام بۆچی ئێستا بۆ جارێکی دیکە ئەو وتانە دووپات دەکرێتەوە؟

ـ لێدوانەکانی سەرۆک کۆمار ترامپ لە ئێستادا پێدەچێت زۆرتر لەوەی ڕووی لە محەمەد بێن سەلمان بێت ڕووی لە عەرەبستان بە گشتییە. وتەکانی ترامپ نیشاندەری ئەو ڕاستییەیە کە تەنانەت بنەماڵەی پاشایەتی سعووددیش بە فەرمی قبووڵیان کردووە کە عەرەبستانی سعوودی بۆ ئاسایشی خۆی ئینتیمای بە ویلایەتە یەکگرتووەکانە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتەکان بنی سعوود، بنیاتنەری پاشایەتی عەرەبستانی سعوودی لە سەرە مەرگدا دوو یاسای بیری کوڕەکانی هێناوە: ١- بە ئاشکرا پێکەوە شەڕ و دوژمنایەتی مەکەن و یەکگرتوو بن ٢- بەردەوام هاوپەیمان و دۆستی نزیکی ئەمریکا بن.

لێدوانەکانی ترامپ لەم کاتەدا و بە ئاوردانەوە لە کوژرانی جەماڵ خاشقجی لە کۆنسولخانەی سعوودی لە ئەستەنبۆڵ پێدەچێت نائاسایی بێت و ڕەنگە نیشاندەری بێزاریی ئەو لە بە کار هێنرانی بڕشت و دەستڕۆیشتوویی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ سزادانی عەرەبستان بێت.

* محەمەد بێن سەلمان لە کاردانەوە بەو لێدوانە، وتوویەتی کار کردن لە گەڵ ترامپ چێژبەخشە. پرسیار ئەوەیە کە ئەو هەڵوێستە لاوازە چیە کە ئەو گرتوویەتییە بەر؛ بە بێ چکۆلەترین ڕەخنە لە ترامپ؟

ـ من لام وایە کە بێن سەلمان بەو ئاکامە گەیشتووە کە لێدوانەکانی پریزیدێنت ترامپ بایەخێکی ئەوتۆی نییە و ترامپ دەبێ بە پێی کارەکانی داوەری بکرێت. کەواتە جێنشینی سعوودی زەروورەتێک بۆ کاردانەوە بەو لێدوانە پووج و بێ بایەخانەی ترامپ نابینێ. بۆچی ئەو بێت و "شەڕە قسە"یەک لە گەڵ ترامپدا دەست پێبکات یان تەشەنە بەو دۆخە بدات؟

لە ئێستادا و بە ئاورادنەوە لە کوژرانی پڕهەنگامەی جەماڵ خاشقجی، ترامپ هەوڵەکانی عەرەبستان لە پێناو هاوکاریی هەواڵگرانەی لە گەڵ واشنتۆن، کڕینی ١١٠ ملیارد دۆلار چەک و چۆڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هاوکاری لە گەڵ زاواکەی جێراد کۆشنێر – پێشنیاردەری پلانی ئاشتیی ئیسرائیل و فەلەستین- و سەرکردەی بەرەی دژە ئێرانی لە رۆژهەڵاتی ناڤین ستایش دەکات و دەنرخێنێت.

* بۆ ساڵانێکی دوور دەچێت کە عەرەبستان لە بابەتی ئاسایش و ئەمنییەوە پشتی بە ئەمریکا بەستووە و هەر ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی کە سیاسەتی دەرەکیی سعوودی لە ژێر کارتێکەریی ئەمریکا بێت.  ئەو جۆرە لە ڕادەست‌کردنی ئاسایشی وڵات لە لایەن سعوودییەکانەوە لە درێژخایەن چە پاشهاتێکی مەترسیداری بۆ ئاسایشی ئەوان دەبێت؟

ـ بە بڕوای من "دووهەمین یاسای" بنی سعوود بەو مانایە کە ڕیاز خوازیاری ئەوەیە کە لە داهاتوودا لە ژێر کارتێکەری و پاراستنی ئەمریکا بێت.

ئێستا پرسیار ئەوەیە کە بە ئاوردانەوە لە پێداگریی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا و لەوان باراک ئۆباما و دۆناڵد ترامپ بۆ درێژەی پەیوەندییەکانی ئەمریکا و عەرەبستان لە بەرامبەر هەوڵەکانی کۆنگریسی بۆ ئاستەنگ نانەوە لە بەردەم ئەو پەیوەندیانە، لە دوای کوژرانی خاشقجی و بەشداریی ویلایەتە یەکگرتووەکان لە گەڵ عەرەبستانی سعوودی لە شەڕی کارەساتباری یەمەن، ئایا کۆنگریسی هەمبەر بە دەسەڵاتی بەڕێوەبەریی ئەو وڵاتە سەبارەت بە پەیوەندییەکانی ئەمریکا – عەرەبستان هەڵوێستێکی توندتر و گرژتر دەگرێتە بەر؟

بەڵام هەر بەوجۆرەی کە ترامپ ئیدعای کرد، ئەگەر سعوودییەکان تەنیا لە ڕووسیا یان چین چەک و چۆڵی سەربازی بکرن (کە ئەو کارە دەبێتە هۆی ئاڵۆزی لە ئابووری و پیشەسازی لە ئەمریکا)، ئەوسا بە ڕاستی کێ دەستی باڵای هەیە لە پەیوەندییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکان و عەرەبستانی سعوودی؟

* جارێکی باراک ئۆباما سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕوو لە وڵاتانێکی وەک عەرەبستان وتبووی کە هەڕەشەی ئەمنیی ئێوە لە ناوخۆی وڵاتەکەتانە نەک هەڕەشەی دەرەکی. لە ڕاستیدا ئاماژەی ئۆباما لەو قسەیە هێنانە بەر باسی ئاسایشی مرۆیی (human security) بوو کە گەشەی سیاسی، ئازادی تاکەکەسانە و ... لە خۆ دەگرێت. ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەو بۆ وڵاتانە ئاسایشی سیستەمی دەسەڵاتی سیاسی (state security) لە یەکەمایەتیدایە. بۆ ئەمریکا کام یەک لەو ئاسایشانە لەو وڵاتانەدا یەکەمایەتیی هەیە؟

ـ بێ شک مانەوەی ڕژیم لە کەمایەتیی یەکەمە بۆ بنەماڵەی سعوودی. تێچووگەلی سەربازیی حکوومەتی عەرەبستانی سعوودی و هاوپەیمانانی کەنداوی فارسی زۆر زیاتر لە ئێرانە. بەو پێیە، ئۆباما ئاماژەی بە خاڵێکی گرینگ کردووە کە هەڕەشەی ڕاستەقینە بۆ عەرەبستانی سعوودی لە ناوخۆی ئەو وڵاتەیە نەک لە دەرەوە. بەڵام پێناچێت کە ترامپ ئەو ڕوانگەیە پەرە پێ بدات.

News Code 22789

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =