به ڕاپۆرتی ئاژانسی ههواڵی مێهر، مەحما خەلیل، قایمقامی قەزای شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە وڵاتی ھیندستان خەڵاتی دایکە تێرێزا درایه ١٠ کەسایەتیی جیھانی کە دوو لەوانە ئافرەتێک و پیاوێکی ئێزدیی ڕزگاربووی دەستی داعشن، کە ئەمەش گرنگیی زۆری بۆ ئێمە ھەیە و ئەو دوو کەسە ئەو خەڵاتە بە ناوی ھەموو کوردانی ئێزدییەوە وەردەگرن.
مەحما خەلیل وتیشی: "لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ئەو خەڵاتە بۆ ئێمە زۆر گرنگە، چونکە نامەیەکە بۆ ھەموو وڵاتانی جیھان بۆ ئەوەی بزانن کە چ کارەساتێک بەسەر کوردانی ئێزدی ھاتووە."
ھەریەکە لە لەیلا تەحلۆ، ئافرەتێکی ڕزگاربووی دەستی داعش و ئێدیس بەشار، کە ئەویش لە کۆمەڵکوژیی گوندی کۆچۆ ڕزگار بووە، ئەو خەڵاتەیان وهرگرت.
بۆچوونی ئێوە