به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵپه‌ڕی فه‌له‌ستین، ئیهود باراک، سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ئیسڕائیل، له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ کاناڵی ۷ دانی پێدا نا که له کاتی به‌رپرس بوونی توانیه‌تی له ماوه‌ی که‌متر له ۳ خوله‌ک و نیو ۳۰۰ فه‌له‌ستینی که ئه‌ندامی حه‌ماس بوون، بکوژێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ببمه وه‌زیری شه‌ڕ سه‌دان فه‌له‌ستینی دیکه‌ش ده‌کوژم. دهمهقسه و ناکۆکی کابینه سه‌باره‌ت به غه‌زه شتێکی منداڵانه‌یه و بی هیچ له‌ونێک له ئاستی ئیسڕائیل نییه.
باراک جه‌ختی کرد: نتانیاهۆ هیچ جۆره ستراتیژییه‌کی ڕوونی سه‌باره‌ت به حه‌ماس له غه‌زه نییه و له مانگه‌کانی ڕابردوو له به‌رانبه‌ر ئه‌م گرووپه پاشه‌کشه‌ی کردووه.
هه‌روه‌ها سامی ئه‌بوزه‌هری، به‌رپرسێکی حه‌ماس له‌مباره‌وه وتی: دان نان به کوشتنی ۳۰۰ فه‌له‌ستینی له ۳ خوله‌ک و نیو نیشانی ده‌دات که ئه‌م ڕژیمه تاکوو چه‌ند دڕه‌نده و جه‌نایه‌تکاره.
ئه‌و جه‌ختی کرد که کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له به‌رانبه‌ر ئیسڕائیل له ئه‌ستۆ بگرێت و کاردانه‌وه‌ی به قسه‌کانی ئیهود باراک نیشان بدات.
Your Comment