بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فیلمی "دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت" (The Sea Swells) لە نووسین و دەرهێنانی ئەمیر غوڵامی دەرهێنەری کوردی بۆکانی، لە سێهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی خەڵاتی تایبەتی لیژنەی داوەرانی بۆ باشترین کورتە فیلمی کوردستانی پێبەخشرا.
ژیانی هێماین و سووڕئیاڵی پێرسۆناژێکی ئۆدیسەیی لە ناو ماڵێکی بەلەم ئاسا لە دڵی دەریا کە خەرێکی چێ کردنی تابووت بۆ کوژراوانی شەڕی ژێر دەریاکانە، ناوەڕۆکی فیلەمەکەی ئەمیر غوڵامی-یە کە تێیدا محەمەد ڕەئۆف محەمەدی ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت و کاری فیلم هەڵگری و تۆمار و دانانی ئێفێکتی تایبەتی و دەنگ هەڵگرییەکەی بە نۆرە لە ئەستۆی وەحید بیوتە، ڕەزا جەعفەر زادە، موحسن جەعفەری و عەدنان جەوانمەردی بووە.
سێهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی سلێمانی رۆژی ١٠ی مانگی ئاکتەوبر چالاکییەکانی لە تەلاری هونەری شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان بە بەشداری ۱۲۲ فیلمی ۵۲ وڵات دەست پێکرد و ئێوارەی رۆژی چوارشەممە ١٦ی ئاکتەوبر پاش ٧ رۆژی کاری بە دابەش کردنی خەڵاتەکان بە سهر فلیمه سهركهوتووهكاندا لە ١٤ بەش و ٥ خەڵاتی ڕێزنان، کۆتایی پێهات.
شایانی باسە، دەریا شەپۆل شەپۆل دەهەژێت وەک بەرهەمی هاوبەشی دەرهێنەری ئەو فیلمە و ئەنجومەنی سینەمایی گەنجانی ئێران لقی سنە، پێشتر خەڵاتەکانی باشترین فیلم و باشترین دەرهێنەری لە یازدەهەمین فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمه ئێرانییهکانی سانفرانسیسکۆی ئەمریکا و باشترین سناریۆی لە مێهرەجانی کۆمێشی سمنان پێبەخشراوە و لە ئێستاشدا بۆ بەشی ڕکابەریی دوو فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی فیلمی ئەزمیری تورکیا و ئەڵتەرناتیڤی ڕۆمانیا وەرگیراوە.
بۆچوونی ئێوە