به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئه‌لنه‌شره، وه‌لید موعه‌لم و ئیبراهیم جه‌عفه‌ری سه‌باره‌ت به هه‌ماهه‌نگی هه‌ر دوولا له شه‌ڕی دژ به تیرۆر و کردنه‌وه‌ی ڕێچکه سنوورییه‌کان پێکه‌وه گفتوگۆیان کرد.
له لایه‌کی دیکه‌وه جه‌عفه‌ری به موعه‌لم وتی که عێراق هه‌رگیز یارمه‌تی و کاره‌کانی سووریا له پشتیوانی کردن له عێراق له قه‌یرانه‌کانی له بیر نه‌کردووه.
ئه‌و جه‌ختی کرد که عێراق پشتیوانی له سووریا ده‌کات و له دوای ئه‌وه‌یه که هه‌رچی زووتره ڕێچکه سنوورییه‌کان بکرێته‌وه و ئاڵ و گۆڕی که‌ل و په‌له‌کان ده‌ست پێ بکاته‌وه.
له‌م دیداره جه‌خت کرا له په‌یوه‌ندی برایانه‌ی نێوان هه‌ر دوولا و مهعهلم وتی: خه‌ڵکی سووریا سوورن له سه‌ر به‌رده‌وام بوون له شه‌ڕی گرووپه تیرۆریستییه‌کان تاکوو ئازاد بوونی هه‌موو خاکی سووریا. سووریا ئێسته له قۆناغی کۆتایی قه‌یرانه‌که دایه و له ئان و ساتی سه‌رکه‌وتن دایه.
ئه‌و زیادی کرد: ئێمه سپاسی پشتگیری عێراق ده‌که‌ین و هه‌ر دوو لا یه‌ک کێشه‌یان هه‌یه و ده‌بێت هاوکارییه‌کان په‌ره‌ی زیاتری پێ بدرێت.
ئیبراهیم جه‌عفه‌ری له کۆتایدا وتی: وڵاتانی ناوچه‌که و جیهان له دۆخی سووریا تێگه‌یشتوون و سووریا به ته‌نیا خۆی شه‌ڕی هه‌موو گرووپه تیرۆریستییه‌کانی کرد که مه‌ترسی بوون بۆ هه‌موو جیهان.
Your Comment