به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێران، سه‌رله‌شکه‌ر محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆکی ئه‌رکانی هاوبه‌شی هێزه سه‌ربازییه‌کانی ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی به‌هێز بوونی نیشتمانی وتی: له‌م ماوه‌دا هێزی ئاسمانی سه‌ربازی ئێران به هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر بنکه‌ی تیرۆریسته‌کان به باشی نیشانی دا که ئه‌منیه‌تی وڵاته‌که‌مان یه‌که‌مایه‌تی و هێڵی سووری ئێمه‌یه و به‌م کاره تۆڵه‌ی سه‌خت له تیرۆریسته‌کان کرایه‌وه.
وتیشی: له ڕووی باڵه‌فڕه‌کان و فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان ئێمه له ئێران‌دا پێشکه‌وتنی زۆر باشمان به ده‌ست هێناوه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که تێچووی ئۆپراسیۆنه ئاسمانییه‌کان زۆر که‌م بکرێته‌وه.
سه‌رله‌شکه‌ر باقری وتی: ئێمه ئێسته ۷ ەمین هێزی جیهانین که ئه‌م ده‌ستکه‌وته ئاسمانییه پێشکه‌وتووه‌مان هه‌یه. له ڕووی ئاسمانییه‌وه ده‌بێت تاکوو ده‌توانین خۆمان به‌هێز بکه‌ین و ڕیگه به هیچ وڵاتێک نه‌ده‌ین که سنووری ئاسمانی ئێمه بخاته مه‌ترسییه‌وه. هه‌روه‌ها هێزی ئاسمانی گرنگ ترین ڕۆڵی له پشتیوانی کردنی هێزی وشکانی هه‌یه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ڕێکاری سه‌ربازی ئێمه له بواری ئاسمانی کاتێک به‌هێز ده‌بێت که ناوخۆیی بێت و گه‌ماڕۆکانی وڵاتانی بیانی کاریگه‌ری له سه‌ر نه‌بێت و هه‌موو ئامێره‌کانی له به‌رده‌ستدا بێت. هه‌روه‌ها به‌هره بردن له که‌سانی لێهاتوو و شاره‌زا و زانا و بلیمه‌ته ئێرانییه‌کان بۆ ئێمه یه‌کجار گرنگه و ده‌بێت ئاوڕی زیاتریان لێبدرێته‌وه.
ئه‌م فه‌رمانده‌ی ئێرانییه له کۆتایدا ڕایگەیاند: هه‌موو هه‌وڵه‌کان بۆ ئه‌وه چڕ ده‌که‌ینه‌وه که هێزه سه‌ربازییه‌کانی له حاڵه‌ت و ستراتیژی کۆن و کلاسیک بێنه ده‌ره‌وه و پێشکه‌وتوو و به‌ڕۆژ بن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو ناوه‌نده زانسته‌ییه‌کان درێژه به کاره‌کانی خۆیان ده‌ده‌ن و پشتیوانیان ده‌که‌ین.
بۆچوونی ئێوە