بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، ماڵپەڕی واشنتۆن فری بەیکن ڕایگەیاند: ژمارەیەک لە فەرمانبەرانی دەوڵەتی ئەمریکا بە دروست کردنی بەرەیەک هەوڵ دەدەن تاکوو پشتیوانی لە بازەرگانی نێونەتەوەیی ئێران بکەن.
ئەو گرووپە لە سەر ئەم بڕوایەن کە بە دەست پێ کردنی گەماڕۆوه توندو تۆڵهکان هێشتنەوەی ڕێڕەوێک بۆ کاری بازەرگانی نێو ئێران وەک ڕزگار کردنی ئەم وڵاتە وایە.
بەرپرسانی باڵای وەزارەتی دارایی ئەمریکا کە هاودەنگن لەگەڵ ڕێککەوتنی ناڤۆکی ئێران ئەم هەوڵەیان چڕ کردووەتەوە.
بەرپرسانی باڵای کاروباری بازەرگانی بانکی جیهانی حەفتەی ڕابردوو لەگەڵ ترامپ دیداریان کردووە تاکوو لە هێشتنەوەی ڕێچکەیەک بۆ کاری بازەرگانی ئێران لە ئاستی نێونەتەوەیی دڵنیا ببن.
ئەمه لە حاڵێک دایە کە ترامپ و جان بۆڵتۆن داوایان لە وڵاتانی جیهان کردووە کە هاوکاری بانکی ئێران نەکەن و ئەم گرووپە ناوخۆییەی ئەمریکا لە دژی ئەم بۆچوونە هەوڵ دەدەن.
شایانی باسە کە واشنتۆن پۆست لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی دا کە ستیڤ منۆچین، وەزیری دارایی ئەمریکا پشتیوانی لەم گرووپە دەکات تاکوو لە ئەنجامدا ڕێچکەیەک بۆ کاری بازەرگانی لەگەڵ ئێران بکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە