به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له کاناڵی سومرییه نیوز، سه‌دره‌دین قه‌پانچی، پێشنوێژێکی هه‌ینی شاری نه‌جه‌ف له میانه‌ی قسه‌کانی خۆی له ڕۆژی هه‌ینی داوای کرد که بۆ زیاره‌تکاره ئێرانییەکانی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی ویزا هه‌ڵبگیردرێت تاکوو به ئاسانی هات و چوو بکه‌ن.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌و له‌مباره‌وه وتی: لا بردنی ویزای ئێرانییه‌کان بۆ هاتن بۆ که‌ربه‌لا له ڕاستیدا خزمه‌ت کردن به ئیمام حسه‌ینه (د.خ).
شێخ قه‌پانچی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی پارلمان و سه‌رۆک کۆماری عێراق کرد و وتی: سپاسی گرووپه عێراقییه‌کان ده‌که‌م که له که‌شێکی ئارام و بێ گرژی توانیان به‌شێکی گرنگی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق به‌رنه سه‌ر.
شایانی باسه پێشتریش سه‌دره‌دین قه‌پانچی داوای له به‌رپرسانی عێراق کرد بوو که ویزای سه‌ر زیاره‌تکارانی ئه‌ڕبه‌عینی حسه‌ینی بۆ ئێرانییه‌کان لاببرێت.
Your Comment