به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له لۆمه‌ند، ژان ئیو لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند که وڵاته‌که‌ی پێبه‌ند ده‌بێت به ڕێککه‌وتنی ناڤۆکی له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌و زیادی کرد: تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئێران پێبه‌ند بێت به به‌ڵێنه‌کانی له به‌رجام، فه‌ڕه‌نساش ڕێز له به‌رجام و یاساکانی ده‌گرێت.
لۆدریان هه‌روه‌ها داوای کرد ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به گه‌ماڕؤ ئابوورییه‌کان له دژی ئێران ڕوون کردنه‌وه بدات و وتی: واشنتۆن ده‌بێت ڕوونی بکاته‌وه که ئامانجی گه‌ماڕۆ ئابوورییه‌کانی ئێران کام به‌شی ئابووری ئه‌م وڵاته‌یه.
ئه‌و له به‌شێکی دیکه له قسه‌کانی خۆی جه‌ختی کرد له کاری بازه‌رگانی کردن له‌گه‌ڵ ئێران له بواره جۆراوجۆره‌کان و ده‌رمان سازی.
Your Comment