داواکاری بۆ ئاگربڕ لە ئەدلەب ئاکامی هەبوو

سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەروبەندی دیدار لە گەڵ هاوتا ڕووسەکەی خۆی پاگەندەی کرد ئەگەرچی هەوڵی زیاتر پێویستە، بەڵام داواکاری ئەنقەرە بۆ ئاگربڕی لە ئەدلەب کاردانەوەی ئەرێنیی هەبوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حوڕیەت، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەڵێت چەند ڕۆژ ئارامش نیشان لە ئەوەیە کە داواکاری تورکیا بۆ ئاگربڕ لە ئەدلەب ئاکامی هەبووە بەڵام هێشتا هەوڵی زیاتری پێویستە.

ناوبراو کە بڕایرە ئەمڕۆ دووشەممە بە سەفەر بۆ ڕووسیا لەگەڵ ڤیلادمیر پووتین هاوتا ڕووسەکەی خۆی دیداری هەبێت، لەم بارەوە وتی: دۆخی ئەدلەب ٣ ڕۆژە کە ئارامە و وادیارە هەوڵەکانمان ئاکامی هەبووە.

ناوبراو پاگەندەی کرد نابێت بە بیانووری تیرۆریستەگەلێک کە لە نێوا ئۆپۆزیسیۆندان لە ئەدلەب، ئەوێ بوردمان بکرێت.

بە ڕاپۆرتی مێهر، سەفەری ئەردۆغان بۆ ڕووسیا لە حاڵێکدا ئەنجام دەبێت کە ناوبراو هەفتەی ڕابردوو لە تاران لە گەڵ پووتین و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران دیداری کرد و سەبارەت بە ئەدلەب قسەی کردبوو بەڵام وادیارە لە ئەو دیدارەدا نەیتوانیوە بگاتە داواکارییەکانی.

ئەدلەب بە بۆنەی ستراتیژیک بوونیەوە دەتوانێت وەکوو ڕێڕەوێکی ستراتیژیک، ڕێڕەوێتکی زۆر گرنگ بێت بۆ بەردەوام بوونی کاری تیرۆریستانەی گرووپە تیرۆریستییەکانی سەر بە هاوپەیمانی زایۆنی و هاوپەیمانی عەرەبی – ڕۆژاوایی. کەواتە دەوڵەتی تورکیا چاوێکی بە ئەو ناوچەوەیە و هەواڵ درا کە ژمارەیەکی زرێپۆش لە ڕۆژانی دواییدا چوونەتە ناوچەکە.

News Code 21767

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =