بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ئەلنەشرە، ڕۆژنامەی عبری زمانی هائارتێز دانی پێدا نا کە ئیسڕائیل بە فرۆشی چەک هاوکاری سوپای میانماری کردووە لە کوشتنی موسوڵمانەکاندا.
ئەم ڕۆژنامە نووسی: سەرەڕای ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوشت و بڕی موسوڵمانەکان لە لایەن میانمارەوە، ئیسڕائیل بەردەوامە لە هاوکاری سەربازی لەگەڵ ئەم وڵاتە.
هەوەها هاتووە: چەکی ئیسڕائیلی بۆ کوشتنی موسوڵمانەکانی میانمار لە ئاڕاکان بهکار دههێنرێت.
ڕۆژنامەکە زیادی کرد: لە مانگی سێپتامبەری ساڵی ۲۰۱٥ سوپای میانمار سەردانی ئیسڕائیلی کرد و دەیان ملیۆن چەکی کڕیوە، ئەگەرچی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە کە سوپای میانمار موسوڵمانان دهکوژێت بەڵام ئیسڕائیل بەردەوامە لە فرۆشتنی چەک بەم وڵاتە.
لەم دواییهشدا وەزیری جەنگی ئیسڕائیل سەردانی میانماری کرد.
بۆچوونی ئێوە