بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سوپا نیوز، پەیوەندییە گشتییەکانی قەرارگای قودسی هێزی زەوینی سوپا لە ڕاگەییندراوێکدا باسی لەوە کرد کە لە کاتژمێرە سەرەتاییەکانی بەیانی رۆژی هەینی (٩ی خەرمانان) گرووپێکی تیرۆریستیی سەر بە داگیرکەران جیهانی لە سنوورەکانی وڵاتی دراوسێوە هەوڵی دزە کردنە ناو وڵات و هەڵمەتی تێکدەرانە و دژە ئاسایشی بووە، بەڵام بەرەوڕووی هوشیاریی ڕەزمەندەکانی بڕیارگهی قودسی هێزی زەوینی سوپا بوونەوە و لە پێکدادانێکدا تێکشکێندران.
لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە: لەو پێکدادانە کە لە ناوچەی گشتیی سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ناوچەی سفری سنووری و لە مەودای مەیلی ١٥٨ تا ١٦٠ ڕووی دا، ٤ کەس لە تیرۆریستان کوژران و ٣ کەسی دیکەشیان بریندار بووە.
هەروەها لەو پێکدادانە یەکێک لە هێزەکانی سوپاش برینی سووکی هەڵگرتووە و سنوورڤانانی ئازای سوپا گەڕاونەتەوە سەر بنکەکانی خۆیان.
بۆچوونی ئێوە