بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سپۆنتیک لە زاری بڕێک سەرچاوەیەک ڕایگەیاند کە گرووپە تیرۆریستییەکانی ۲۰۰ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیان لە ئەدلەب وەرگرتووە و گواستوویانەتەوە بۆ بنکەی سەرەکی بەرەی نوسرە لەم ناوچەیە. شارەزا چیچانی و تورکییەکانیش خەریکی کار کردن لە سەر ئەم فڕۆکانەن.
ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی دا: فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان لە ڕێگەی سنووری هاوبەشی تورکیا و لە لایەن بازەرگانێکی تورک بۆ ئەدلەب نێردراوە. ٥ شارەزای تورک و ۲ شارەزای چیچانی لە حاڵی ئامادە کردنی ئەم فڕۆکانە بۆ تیرۆریستەکانن تاکوو دوای ئامادە بوون بتوانن لە شەڕ لە دژی سوپای سووریا کەڵکی لێ ببەن.
بۆچوونی ئێوە