به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئێکسپرێس تریبۆن، محه‌مه‌د فه‌یسه‌ل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستان له میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی وتی: پاکستان وه‌ک وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیه و سه‌روه‌ری نیشتمانی خۆیی هه‌یه، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه له لایه‌نی بازه‌رگانی کردنی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
ئه‌م سیاسییه پاکستانییه جه‌ختی کرد که پێبه‌ندین به هاوکاری بازه‌رگانی و ئابووری له‌گه‌ڵ ئێران، هه‌روه‌ها درێژه ده‌ده‌ین به هاوکارییه ناوچه‌ییه‌کان وه‌ک بابه‌تی ئه‌فغانستان.
شایانی باسه که عه‌مران خان، سه‌رۆکی گرووپی ئینساف که له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م دواییه سه‌رکه‌وتووه، به ڕوونی ڕایگه‌یاند که ئێران هاوپه‌یمانی کۆنی پاکستانه و درێژه به هاوکاری له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته ده‌ده‌ن.
ئه‌مه له حاڵێک دایه که به تازه‌یی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا گه‌ماڕۆی نوێی له دژی ئێران سه‌پاندووه و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌و وڵاتانه کردووه که درێژه به هاوکاری کردنی ئێران ده‌ده‌ن.
بۆچوونی ئێوە