بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی نیشتمانی، سەید عەمار حەکیم لە کۆبوونەوەی هەفتانەی ڕۆژی چوارشەممەی خۆی کە تێیدا ژمارەیەک لە هەڵکەوتەکان و بەرپرسانی ڕەوتی حیکمەی نەتەوەیی ئامادە بوون، وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران کەوتووەتە بەر گەمارۆ و هێرشێکەوە کە ئابووری و سیاسی ئەو وڵاتەی کردووەتە ئامانج، داوا لە هەمووان دەکەم کە لە ئەو قەیرانە لە پاڵی کۆماری ئیسلامییەوە بوەستن و یارمەتی ئەو وڵاتە بدەن.
ناوبراو زیادی کرد: لە ئەو قەیرانە عێراق ئەبێ ڕێگای نەفەسێک بێت بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران؛ ئارکی ئایینی و ئەخلاقی ئێمهوە وەستان لە پاڵی کۆماری ئیسلامی ئێرانە چونکوو ئەو وڵاتە لە تەواوی قەیرانەکان لە پاڵی ئێمە وەستا، ئێمە ئەبێ وەکوو بەرپرسانی عێراق دەوری خۆمان لە درێژەی نزیک بوونەوەی ڕوابگەکان و کەم کردنەوەی گوشارەکان بە هاوکاری کۆمەڵگەی نێودەولەتی و کۆماری ئیسلامی ئێران بە باشترین شێوە بگێڕین.
ناوبراو وتیشی: گومان ناکەین کە کۆماری ئیسلامی ئێران حەزی لە شەڕ بکات ئەمریکا و ناوچەکەش شەڕ لە بەرژەوەندی خۆیاندا نابینن.
بۆچوونی ئێوە