بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای بڕیاری ئەمریکا بۆ چوونە دەرەوە لە بەرجام و گەڕانەوەی گەمارۆ نێودەوڵەتی ئەو وڵاتە دژی ئێران، ئەورووپا بە دەست پێکردنەوەی یاسای سنووردار کردنەوەی گەمارۆکان کە پێشتر بۆ بەربەرکانێ لە گەڵ گەمارۆکانی ئەمریکا دژی کۆبا پێک هاتبوو، کۆمپانیا ئەورووپییەکانی لە گەمارۆکانی ئەمریکا دژی ئێران پاراستبوو.
لە کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕی ئەمساڵ واڵ ئێستریت ژۆرناڵ بە گێڕانەوە لە چەندین بەرپرسی ئەورووپا ڕاپۆرتی دا کە یەکێتی ئەورووپا بە دوای دروست کردنی حیساب یا چالاک کردنەوەی حیسابه پێشووەکانی بانکی ناوەندی ئێران لە بانکە ناوەندییەکانی ئەندامی ئەو یەکێتییەیە تا لەم ڕێگایەوە بتوانن بەرجام بپارێزن. ئەو گەڵاڵە کە لە کۆبوونەوەیەک کە وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا، فەڕەنسا و بریتانیا و بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە ناوەڕاستەکانی مانگی پووشپەڕ لە گەڵ بەرپرسانی ئێران هەیانبوو، پێشکەش کراوە.
بە پێی نووسراوی ئەو ڕۆژنامە، ئەو کارە یەکەم کاری بەرچاوی یەکێتی ئەورووپا بۆ پاراستنی بەرنامەی بەرجامە.
بۆچوونی ئێوە