بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سسەید کەماڵ خەڕازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتێژیکی پەیوەندییە دەرەکییەکانی ئێران لە کاردانەوە بە پێشنیاری سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ دیداری نێوان حەسەن ڕۆحانی و ترامپ ڕایگەیاند: وا دیارە ترامپ حەزی لە دانوستان بۆ دانوستانە و زۆر بیر لە ئەنجامی دانوستانەکانی خۆی و وتە دژبەیەکەکانی ناکاتەوە.
ڕاشیگەیاند: بە لەبەرچاو گرتنی ئەزموونی تاڵمان لە دانوستان لەگەڵ ئەمریکا و پێشێل کردنی بەردەوامی بەڵێنەکان لە لایەن واشنتۆنەوە، ئاساییە کە هیچ بایەخێک بە پێشنیارەکەی ترامپ نەدەین، ترامپ دەبێ پێش هەموو شتێک گەڕانەوەی لە بەرجام قەرەبوو بکاتەوە و نیشانی بدات کە ڕێز لە بەڵێنەکانی بەڕێوەبەرانی پێش خۆی دەگرێت.
Your Comment