AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٣٠ ١٤:٤٢

لە ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە؛

کوژرانی چوار فەلەستینی و بریندار بوونی زیاتر لە ۱۰۰ کەس 

کوژرانی چوار فەلەستینی و بریندار بوونی زیاتر لە ۱۰۰ کەس 

چوار فەلەستینی لە ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیسڕائیل کوژران و ۱۲۰ی دیکەش بریندار بوون.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سەما، چەکدارەکانی ڕژیمی زایۆنی ڕوو لە هێزەکانی یەکینەی قەسام لقی سەربازی حەماس لە خان یونس تەقەیان کرد کە بە هۆی ئەم تەقە کردنە دوو فەلەستینی کوژران و هەروەها دوو فەلەستینی دیکەش لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح و خان یونس کوژران.

ڕێپێوانی مافی گەڕانەوە زیاتر لە دوو مانگە درێژەی هەیە بە هۆی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ شاری قودس سەری هەڵدا، فەلەستینییەکان دژی گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا بۆ ئەم شارەن.

لەم ماوە بە سەدان کەس لە لایەن چەکدارەکانی ئیسڕائیلەوە بەر تەقەی ڕاستەوخۆ دراون و زیاتر لە ۱٤٥ فەلەستینی کوژراون و بە هەزاران کەسیش بریندار بوون.

News ID 20394

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha