بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە مەیادین، تیرۆریستەکان ۹۰۰ کەس لە دانیشتوانی دوو شارۆچکەی فوعە و کفریایان سەرەڕاری ڕێککەوتن لەگەڵ دەمیشق، بە بارمەتە گرت.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، چەکدارەکانی پارێزگای ئەدلەب دواین پاسەکانی گواستنەوەی دانیشتوانی کوفە و کفریایان ڕاگرت و ڕێگە بە پەڕانەوەی ئەم پاسانە نادەن، پاسەکان لە نێوان ۱۹ بۆ ۲۱ پاسن کە پڕن لە شارۆمەندی ئاسایی.
برێک لە چەکدارەکانی ئەم ناوچەیە ئەم پاسانەیان ڕاگرتووە و دەستیان بە سەر کەل و پەلی خەڵکیشدا گرتووە. ڕێککەوتنی خاڵی کردنی فوعە و کفریا دوای ۳ ساڵ گەماڕۆدان ڕۆژی پێنج شەمە دەستی پێ کرد.
دەوڵەتی سووریا ئەم ڕێککەوتنەی لە حاڵێکدا ئەنجام داوە کە ماوەی ۳ ساڵ و نیوە دوو شارۆچکەی فوعە و کفریا لە دۆخێکی زۆر خراپ گەماڕۆ دراون و زیاتر لە ۷ هەزار کەسی سڤیل ژیانی سەختیان هەبوو.
بۆچوونی ئێوە