AP ١٣٩٧ پووشپەڕ ٢٥ ٠٨:٥٨

لە میسان، بەسرە و نەجەف؛

کوژران و بریندار بوونی ۱۷۰ خۆپیشاندەری عێراقی

کوژران و بریندار بوونی ۱۷۰ خۆپیشاندەری عێراقی

تا ئێستا و لە ماوەی یەک حەفتەدا لە میسان و بەسرە و نەجەف و ناسریە نزیکەى ٢٠ خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەى ١٥٠ کەسى دیکەش برینداربوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ماوەى هەفتەیەکە لە شارەکانى ناوەڕاست و خوارووى عێراق، خۆپیشاندەرانی ناڕازی داواى دابینکردنى خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکەن و ناڕەزایەتییەکەیان بووەتە پیکادان لەگەڵ پۆلیس.

لە دوو ڕۆژى ڕابردوودا حکومەتى عێراق فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ هەموو ئەو کەس و چالاکوانانە دەرکرد کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بانگەشەیان بۆ خۆپیشاندان کردووە و ژمارەیەکى زۆر چالاکوانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە بەسرە و میسان و نەجەف دەستگیرکراون.

News Code 20279

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha