بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "السومریه نیوز"، لوی یاسری پارێزگاری نەجەف ڕایگەیاند کە دۆخی پارێزگای نەجەف سەقامگیرە.
ڕاشیگەیاند: بەڕێوەچوونی خۆپیشاندان مافی هەمووانە. دۆخی ئەمنی لە پارێزگا سەقامگیرە و یاسای قەدەغەی هاتوچۆ لە ئارادا نییە. ئێمە وەفدێک لە شێخ و گەورەکانی نەجەف بۆ دیدار لە گەڵ عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ئاگادارکردنەوەی لە ویستی و داواکاریی خۆپیشاندەران پێک دەهێنین.
شایانی باسە کە پارێزگای نەجەف-یش لە ماوەی رۆژانی ڕابردوو شایەدی خۆپیشاندانی بەربڵاو و داخرانی فرۆکەخانەی نەجەف بە هۆی ناڕەزایەتییەکان بووە.
بۆچوونی ئێوە