بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەدر لە تویتێکیدا داواى ئەوەى لەلایەنەکان کردووە دوربکەونەوە لە چاڵ هەڵکەندن بۆ یەکترى و دروستکردنى هاوپەیمانێتى تایەفەگەرى و ڕەگەزپەرستى.
ئامادەیى خۆشى نیشانداوە بۆ هەموو جۆرە هاریکاریەک "لە پێناو پێکهێنانى هاوپەیمانێتیەک کە سنورەکانى حزبایەتى و تایەفەگەرى و نەتەوەیى تێپەڕێنێت".
موقتەدا سەدر ئاماژەى بەوەشکردووە، گەلانى عێراق بەردەوام بەدەست کەمى پێداویستییە سەرەکییەکانى وەکوو کارەبا و ئاوەوە دەناڵێنن، لەبەرئەوە ئەگەر حکومەتێک نەتوانێت ئەو پێداویستییە سەرەتاییانە دابین بکات، با لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ هەوڵى دابینکردنیان بدات، لەبرى ئەوەى بۆ پێکهێنانى هاوپەیمانى پشتیان پێ ببەستێت.
Your Comment