سەعدۆڵا مەسعوودیان باڵوێزی ئێران لەم ڕێوڕەسمەدا لە میانەی قسەکانی خۆی وتی کە ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران پەیوەندی زۆر باشی لەگەڵ دراوسێکانی خۆی هەیە و لەم سیاسەتە بەردەوام دەبێت.
ئەو هاوکات لەگەڵ پیرۆز کردنی ساڵوەگەریی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێران و جەژنی ٢٢ ڕێبەندان وتی کە ئێمە هەر لە سەرەتاوە یەکەمایەتیمان پەیوەندی لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا بووە و بە خۆشحالیەوە ئەم پەیوەندییە دۆستانە هێشتا لەگەڵ ئەم هەرێمە بەردەوامە.
لە دریژەی بەرنامەکەدا محەمەدی حاجی مەحموود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان و مەلا بەختیار لە ئەندامانی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی پیرۆزبایی ٣٧ەمین ساڵیادی سەرکەوتنی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان کردوە.
لە کۆتایی بەرنامەکە گرووپی مۆسیقای هەرێم چەند پارچە ئاواز و گۆرانیان بە ئامادە بوانی ئەم ڕێوڕەسمە پێشکەش کرد.
Your Comment