AP ١٣٩٧ جۆزەردان ٦ ١٣:٥٣

شاعرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

شاعرێکی دیاری کورد کۆچی دوایی کرد

مامۆستا محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شه‌پۆل لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، مامۆستا محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیمی ناسراو بە شه‌پۆل لە تەمەنی ٨٥ ساڵی کۆچی دوایی کرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتەدوکتۆر محه‌مه‌د ساڵح ئیبراهیم ناسراو به‌ شه‌پۆل که‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان و مامۆستای زانکۆ بوو له‌ نه‌خۆشخانه‌یەکی شاری تاران کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو له‌ ته‌مه‌نی ۸۵ ساڵی و له‌ دوای ئه‌وه‌ی که‌ ۴۰ ڕۆژ له‌ بێهۆشیدا بوو، کۆچی دوایی کرد.

ئەم شاعرە دیارەی کوردستان لە ڕۆژی ۴ی جۆزه‌ردانی ۱۳۱۲ له‌ شاری مه‌هاباد و له‌ بنه‌ماڵه‌یێکی زانا و موسوڵمان له‌ دایک بوو و لە تەمەنیدا زیاتر له‌ ۳۰ کتێبی به‌ زمانی کوردی نووسیوه‌ و چه‌ندین کتێبی وه‌رگێراوه‌.

یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌ران و سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی زمان و فه‌رهنگ و هونه‌ری کوردیی بووە و هه‌روه‌ها یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردانی دانیشتووی تاران و ئه‌ندامی کۆنسه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمه‌ڵگای کوردانی دانیشتووی تارانیش بوو. هەروەها قورئانی که‌ریمی به‌ زمانی کوردی وه‌رگێڕاوه‌ته‌وه‌ و چه‌ندین جار له‌ هه‌رێمی کوردستان و ئێران چاپ کراوه‌.

شایانی باسە دوکتور ئیبراهیمی خەڵاتی ده‌زگای چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌ی به‌درخانی بە هۆی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی کوردستان لە ژێر ناوی خه‌ڵاتی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر و وه‌رگێڕ پێشکەش کراوە.‌

News Code 19100

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha