بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،ئەمڕۆ چوارشەمە ۳ی جۆزەردان، لە حەوتەمین ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، سەرۆکانی دەسەڵات، بەرپرسان و بەڕێوەبەرانی نیزام، ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی باڵای دەزگاکان و چالاکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی دیداریان کرد.
ڕێبەریی لەم دیدارەدا وتیان: لە سەرەتای شۆڕشەوە تا ئەمڕۆ، ئەمریکا هەموو جۆرە دوژمنییەکی بۆ گورز وەشاندن لە ئێران کردووە و کاری سیاسی، ئابووری، سەربازی و پڕوپاگەندەی دژی ئێران ڕێکخستووە. هەموو ئەم کارانەش بۆ ڕووخاندن بووە و ئەم وشەیەس کە دووپات دەبێتەوە، شتێکی نوێ نییە.
ڕێبەری ڕایانگەیاند: هەموو ئەم پیلانانە شکستی هێناوە؛ ئێوە کۆماری ئیسلامی بەراورد بکەن کە پاش ۴۰ ساڵ بە تواناییی جۆراوجۆر خەریکە بەرەوپێشەوە دەچێت و هەموو ئەمانە شکستی هێناوە. دووبارەش شکست دێنێت و ئێمە لە شکست دانی دوژمن گومانمان نییە و ئەو کەسەی لە مەعارفی ئیسلامیدا ئاشنایەتی ببێت ئەمە دەزانێت.
جەختیشیان کرد کە سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکاش چارەنووسی باشتر لە پێشینیانی نابێت و ئەویش لە مێژوودا ون دەبێت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیشیان: دوژمنی ئەمریکا پەیوەندی بە پرسی ناڤۆکیەوە نییە. نیزامێک کە سەریهەڵداوە و بەرانبەر بە ئەمریکا هیچ موحافەزەکاریەک ناکات و ئاڵای ئیسلامی بەدەستەوەیە.ئەمریکا دژی ئەمەیە. ئەمریکا دەیەوێت مولەفەکانی دەسەڵات لە کۆماری ئیسلامی لە ناو ببات.
جەختیشیان کرد: نەرمی نواندن لە بەرانبەر ئەم دوژمنە، تێغی ئەو کول ناکات بەڵکوو روودارتی دەکات؛ ئەگەر دەتانەوێت کارێک بکەن کە دوژمنی کەم بێتەوە، ئەنجامی بدەن بەڵام ڕێگا نەرمی نواندن نییە.
زیادیشیان کرد: خۆڕاگری لە بەرانبەر ئەمریکا دەبێتە هۆی پاشەکشێ ئەوان . ئەوەی کە نەتەوەیەکگرتووەکان مافی پیتاندنی ئێمە بە فەرمی ناسیوە، بە هۆی دانوستانەوە نییە بەڵکوو بە بۆنەی پێشکەوتنی ئێمە لە بواری ناڤۆکیە.
Your Comment