AP ١٣٩٧ جۆزەردان ١ ١٢:٢٤

بۆ پێکهێنانی دەوڵەت؛

ڕای هاوبەشی حەکیم و سەدر لە سەر چڕکردنەوەی دانوستانەکان

ڕای هاوبەشی حەکیم و سەدر لە سەر چڕکردنەوەی دانوستانەکان

موقتەدا سەدر بە ئامادە بوون لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نەتەوەیی شیعەکانی عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی حیکمەی نەتەوەیی، موقتەدا سەدر بە ئامادە بوون لە نووسینگەی ڕەوتی حیکمەی وەتەنی، لە گەڵ سەید عەمار حەکیم سەرۆکی هاوپەیمانی نەتەوەیی شیعەکانی عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمەی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دیدار و گفتوگۆی کرد.

لە ئەو دیدارەدا، پێکهاتەی هاوپەیمانییە سیاسییەکان و چۆنیەتی پێکهاتەی دەوڵەتی داهاتوو لێک درایەوە.

هەروەها دوو لایەنەکە لە سەر ئەو پرسە جەختیان کرد کە دەوڵەتی داهاتوو ئەبێ خز،ەتگوزار و خاوەن پلانی ڕوون و ئاشکرا بێت و بە پێی کاتبەندی تایبەت پێک بێت.

حەکیم و سەدر بە ئاماژە بە ئەوەی کە بڕیارەکان ئەبێ بە پێی بەرژەوەندی نەتەوەیی عێراق بێت، لە سەر زەروورەتی بەردەوامی و زیاتر کردنی دیداری نێوان ڕێبەری پارتەکان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بە مەبستی پێکهێنانی دەوڵەتی زۆرینەی نیشتمانی جەختیان کرد.

News Code 19001

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha