ئاشکرا بوونی چەندین ڕەهەندی نوێ لە مەنزوومەی هەتاوی

زانایانی ئۆستڕاڵیایی بە کەڵک وەرگرتن لە نەخشەیەکی دوو ڕەهەندی، شوێنی نوێی دیکەیان لە مەنزوومەی هەتاوی دۆزیوەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، توێژەرەکانی زانکۆیSwinburne ی ئۆستراڵیایی بە کەڵک وەرگرتن لە نەخشەیەکی دوو ڕەهەندی توانیویانە ئەو تەپوتۆزانەی دەورووبەری خۆر لێکبدەنەوە کە بۆ هۆی ئەوانەوە هەسارەی نوێ دروست دەبێت.

هەروەها بڕێک ماکیان ناسیوەتەوە کە لە دەورووبەری خۆردان و سووتانیان بۆ نییە و ئەمە لە حاڵێکدایە کە شتی وەک یەخ و گوگرد لە خاڵێکی دوورتر لە خۆردا بوونیان هەیە تاکوو نەتوێنەوە.

ئەم نەخشەیە نیشانی دەدات کە مەوادی دیکەش لە نێو ئەم تەپووتۆزەی دەور خۆر بوونی هەیە. بە پێی ئەم توێژینەوە کە لەسەر نەخشەیەکی دوو ڕەهەندی ئەنجام بووە دەکرێت بڵێین کە لە دەور خۆر مەوادی زۆر بەنرخ بوونی هەیە.

هەروەها بەم هۆیە کە تەپووتۆزی دەور خۆر زۆر باریکە دەتوانین بڵێین کە ئەم تەپوتۆزانە دوو ڕەهەندین و ئەگەریشی زۆرە کە لە مەودای نێویان تێدا ببێت.

ئەوەی جێگەی سرنجە ئەوەیە کە لە میانەی نێوان خودی خۆر و تەپووتۆزی دەور خۆر بڕێ شوین بوونی هەیە کە فێنکترە و ئەمەش بۆ ئەو مەوادە نایابانە دەگەڕیتەوە کە لەم شوێنانەدا و لە نزیکی خۆردا بوونیان هەیە.

News Code 1897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =