بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەرمی سووریا، تیرۆریستە تەکفیرییەکان لە سووریا جارێکی تر نیشتنە گیانی یەکەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تەکفیرییەکانی داعش و ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی سوپای ئازاد لە دەڤەری شارۆچکەکانی حەیت، سەعد و جلین بە توندی شەڕیان کرد.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە سەرچاوەکان لە تەقینەوەی مینی چێندراو لە لایەن داعشەوە لە سەر ڕێگای ئەندامانی گرووپی سوپای ئازاد لە دەڤەری ڕۆژاوایی دەرعا هەواڵ دەدەن.
Your Comment