به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی له ئه‌سته‌نبۆل به ڕاده‌ست کردنی شه‌ش ڕێکار له هه‌موو موسوڵمانانی جیهان داوای کرد به یه‌کگرتوویی و هاوکاری هه‌وڵ بۆ دروست کردنی ناوچه‌یه‌کی به‌هێزتر بده‌ن و له ناکۆکییه بێ بنه‌ماکان دوور بکه‌ونه‌وه.
ئه‌و جه‌ختی کرد: ئێمه ده‌بێت جارێکی دیکه ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی گه‌وره بکه‌ینه شوێنێک بۆ پێکه‌وه ژیانی دینه ئیبراهیمییه‌کان.
ڕۆحانی هه‌روه‌ها وتی: زایۆنییه‌کان به جه‌نایه‌ت کردن له به‌ر چاوی هه‌موو جیهان سه‌رقاڵی سووک کردنی به‌های مرۆڤایه‌تی و په‌ست کردنی بایه‌خه مرۆڤییه‌کان و به‌م کاره داوای شه‌ڕی هه‌موو جیهان ده‌که‌ن.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ڕژیمی زایۆنی له گه‌ماڕۆی وڵاتانی پێشکه‌وتوو و ئازادا بێت و ڕووبه‌ڕووی ئۆمه‌تێکی یه‌کگرتوو ببێته‌وه، هه‌رگیز ناتوانێت وه‌ها ئاسان جه‌نایه‌ت بکات.
شایانی باسه که دوێنێ له ئه‌سته‌نبۆل کۆبوونه‌وه‌ی به په‌له‌ی وڵاتانی هاوکاری ئیسلامی به هۆی گواستنه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا بۆ شاری قودس به‌ڕێوه چوو.
بۆچوونی ئێوە