بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە فاینشناڵ تایمز، هادی عامری، سەرۆکی لیستی فەتح کە هەوڵ دەدات ببێتە سەرۆک وەزیراۆی عێراق، جەختی کرد: ئەگەر ببمە سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێکەوە هاوڵ دەدەم پەیوەندییەکان لەگەڵ تاران و واشنتۆن ڕابگرم.
ئەو زیادی کرد: دەمەوێت لەگەڵ هەموو جیهان پەیوەندیمان هەبێت و سیاسەتی وەک تورکیا و عەمان لە عێراق دابڕێژێت تاکوو هەموو وڵاتانی جیهان پەیوەندی باشیان لەگەڵ بەغدا هەبێت.
عامری وتی: تورکیا و عەمان هاوکات هم لەگەڵ ئێران و هەم لەگەڵ ئەمریکا پەیوەندی بەهێریان هەیە، بۆ بەغدا بیەوێت لە نێوان ئێران و ئەمریکا یەکێک هەڵبژێرێت؟ ئێمە ئەم شتە قبوڵ ناکەین.
لیستی فەتح لە لیستی ئەو بەربژارانە پشتیوانی دەکات کە سەر بە بەرەی بەدر، عەسائیبی ئەهلی حەق، جەماعەتی داد و یەکگرتوو، جماعەتی داهاتووی عێراق، گرووپی وفا و گۆڕان و کەسانی سەر بە حەشدی شەعبین.
بۆچوونی ئێوە