بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە شارنیوز، حكوومه‌تی عێراق بڕیاری ده‌ستگیر كردنی بۆ نه‌قیب لوئه‌ی محه‌مه‌د، فه‌رمانده‌ی هێزی سواتی سه‌ر به پۆلیسی که‌رکووک و ۲۰ كارمه‌ندی هێزه‌كه‌ی ده‌ركردووه.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەم فەرمانە به تۆمه‌تی "ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌ڵ باندی تیرۆرستی و تاوانكاری" بڵاو کراوەتەوە، به‌ڵام به‌رپرسه‌كه‌ی پۆلیس كه كورده ئه‌و تۆمه‌ته ره‌ت ده‌كاته‌وه.
هەر بەم بۆنەوە، ژماره‌یێک له كه‌سوكاری نهقیبهكهی پۆلیس دژی بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی عێراق گرد بوونه‌وه به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن دژه‌تیرۆری عێراقه‌وه هۆشدارییان پێدراوه هه‌ر زوو كۆتایی‌یان به گردبوونه‌وه‌كه هێنا.
موئه‌نه‌د عه‌لی ڕێكخه‌ری گردبوونه‌وه و كه‌سی نزیكی نه‌قیب لوئه‌ی وتی: نه‌قیب لوئه‌ی بێتاوانه و تۆمه‌تی ده‌ست تێكه‌ڵكردنی له‌گه‌ڵ باندی تیرۆرستیدا دووره له ڕاستییه‌وه.
ناوبراو وتیشی: "نه‌قیب لوئه‌ی ته‌نیا له به‌ر كورد بوونی ئه‌و تۆمه‌ته‌یان داوه‌ته پاڵ خۆی و هێزه‌كه‌ی."
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له که‌رکووک كه‌سێكیان ده‌ستگیر كردوووه كه عه‌ره‌بی شیعه‌یه و دانی ناوه به ئه‌نجامدانی چه‌ندین كاری تیرۆرستی و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵان بە هاوکاری نه‌قیب لوئه‌ی.
موئه‌نه‌د عه‌لی جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌وان به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ر ناڕه‌زایه‌تی و ڕازی نابن نه‌قیب لوئه‌ی و كه‌س و كاریان به تاوانێک تۆمه‌تبار بكرێت كه لێی بێ ئاگایه.
له‌لایەکی تریشه‌وه سه‌رچاوه‌یەکی ئاگادار له که‌رکووک ئاماژه‌ی به‌وه كرد له ڕابردوودا تۆمه‌تی جیا جیا دراوه‌ته پاڵ چه‌ندین پله‌داری كورد و به‌و هۆیه‌وه تا ئێستا عه‌مید كاوه غه‌ریب فه‌رمانده‌ی پێشووی پۆلیسی داقوق ده‌ست به سه‌ره.
Your Comment