به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ماڵی سینه‌مایی ئێران، فیلمی به‌ڵگه‌ی له داوێنی دار به‌ڕوو له ده‌رهێنانی مه‌هدی نورمحه‌مه‌دی له فستیڤاڵی ژیانی ئاژه‌ڵداران له وڵاتی ژاپۆن خه‌ڵات کرا.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌ییه باسی ژیان و به‌ر سه‌رهاتی سمۆره‌کان له دارستانه به‌ڕووه‌کانی پارێزگای ئیلام له ئێران ده‌کات.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵه که به هۆی خۆڵ بارین و ئاگره‌وه داره‌ستانه داربه‌ڕووه‌کانی ڕۆژئاوای ئێران تووشی زیانی زۆر بوون و ئه‌مه‌ش مه‌ترسی له سه‌ر ژیانی سمۆره‌کان له‌م دارستانانه دروست کردووه. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه مه‌هدی نورمحه‌مه‌دی ئه‌م فیلمه به‌ڵگه‌ییه‌ی دروست کردووه.
فستیڤاڵی ژیانی ئاژاهڵداران له دوو ساڵ یه‌کجار له ژاپۆن به‌ڕێوه ده‌چێت و یه‌کێکه له باشتیرن فستیڤاڵه‌کانی فیلم له بواری ژینگه و ژیانی ئاژه‌ڵداران له سه‌ر گۆی زه‌وی.
شایانی باسه که فیلمی له داوێنی دار به‌ڕوو له‌گه‌ڵ 29 فیلمی به‌ڵگه‌یی دیکه له ئاستی جیهان کێبه‌رکێ کردووه.
ئه‌م فیلمه تاکوو ئێسته چه‌ندین خه‌ڵاتی دیکه‌ش وه‌ک خه‌ڵاتی فستیڤاڵی پارادیزۆ له ئیتالیا، نامۆر له به‌لژیک، منیگۆت له فه‌ڕه‌نسا، شوالیه‌ی زێڕین له ڕووسیا و ماتسالۆ له ئێستۆنی به ده‌ست هێناوه.
Your Comment