به ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له ڕۆیتێرز، "ئێدوارد ئێسنۆدن" دانوستانکاره‌کانی ئاشتی کۆلۆمبیا، ڕۆخ نشینه‌کانی یۆنان به هۆی یارمه‌تیدانی په‌نابه‌رانی سووری، جان کری و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ناویان له ڕیزی به‌ربژارانی سه‌ره‌کی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتیدا هاتووه.
ناوی کری و زه‌ریف به هۆی ڕۆڵگێڕانیان له ڕه‌وتی به ئه‌نجام گه‌یاندنی دانوستانی ناڤۆکی ئێران و وڵاتانی جیهان، وه‌ک به‌ربژاری وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی لهبهرچاوگیراون.
"کریستیان برگ هارپۆیکن" سه‌رۆکی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ئاشتی له شاری ئێسلۆ سه‌باره‌ت به به‌ربژاره‌کان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبێلی ئاشتی له ساڵی ۲۰۱۶ ده‌ڵێت: ڕه‌نگه خه‌ڵاتی ئاشتی بدرێت به ئێدوارد ئێسنۆدن درکاندنه‌کانی ئه‌و کاریگه‌ری زۆری بووه.
ئه‌مه له حاڵێکدایه که ئه‌مریکا دژی ئێسنۆدن بڕیاری ده‌رکردووه و ۹۳۰ هه‌زار دۆلاریشی بۆ ده‌ستگیر کردنی وه‌ک خه‌ڵات دیاری کردووه.
Your Comment