AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١٧ ١٧:١٩

مەی، عەبادی بانگهێشتی بەریتانیا کرد

مەی، عەبادی بانگهێشتی بەریتانیا کرد

باڵوێزی بەریتانیا لە بەغدا، بانگهێشتی سەرۆک وەزیرانی وڵاتەکەی لە حەیدەر عەبادی بۆ چوونە لەندەنی پێ ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "اخبار العراق"، لە بەیاننامەی دەرکراوە لە لایەن نووسینگەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقدا هاتووە کە ناوبراو لە گەڵ جان ویلیکس باڵوێزی بەریتانیا لە بەغدا دیداری کردووە و لەو دیدارەدا بانگهێشتی "ترێزا مەی" هاوتای بەریتانیی بۆ چوونە لەندەن پێ دراوە.

باڵویزی بەریتانیا هەروەها لەو دیدارە جەختی لە پاڵپشتیی وڵاتەکەی لە عێراق لە تەواو بوارەکان پاش سەرکەوتنی لە دژی داعش و بنیاتنانەوەی ئەو وڵاتە کردووە.

تێرزا مەی چەند مانگ لەوە پێش سەردانی عێراقی کرد و لە دیدار لە گەڵ عەبادی سەبارەت بە پرسە دوولایەنەکان و ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم گفتوگۆیان کرد.

لەم دواییەشدا سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا لە گفتوگۆیەکی تەلەفونی لە گەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری لە بەریتانیا و دیداری دوو قۆڵیان بانگهێشتی کردبوو.

News Code 16720

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha