به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ئیسڕائیل تایمز، بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی وتی: ئێمه له دوای شه‌ڕ نین، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ناکۆکییه سه‌خته‌کان له لوبنان و غه‌زه هه‌رجۆره به‌رگری کردنێک له خۆمان به ڕه‌وا ده‌زانین.
نتانیاهۆ که له کۆبوونه‌وه‌ی کابینه‌ی ده‌وڵه‌ته‌کی قسه‌ی ده‌کرد، زیادی کرد: من به فه‌رمانده‌کان بڕوام هه‌یه و سوپای ئێمه له باڵاترین حاڵه‌تی ئاماده‌یی و هێز له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوڤین دایه.
ئه‌و هه‌روه‌ها پاگه‌نده‌ی کرد: وه‌ک چۆن به ترامپ و پووتین و ڕێبه‌رانی ئه‌ورووپایی وتم، ئاماده بوونی ئێمه له ناوچه‌که ته‌نیا به هۆی په‌ره‌سه‌ندنی ئیسلامی توندڕه‌وانه به ڕێبه‌رایه‌تی ئێران و داعش له ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینه.
سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل زیادی کرد: پرسیار ئه‌وه‌یه که ئایا ئێران خۆی له سووریا به هێز ده‌کات یان ئه‌م ڕه‌وته ڕاده‌گرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕه‌وته ڕانه‌گیردرێت، بێ گومان ئێمه ڕایده‌گرین.
ئه‌م لێدوانی نتانیاهۆ له حاڵێک دایه که ڕژیمی زایۆنی له میانه‌ی ساڵانی ڕابردوو به ده‌یان جار هێرشی کردووه‌ته سه‌ر لوبنان و فه‌له‌ستینییه‌کان و له‌م نێوانه‌دا ژنان و منداڵانی کردووه‌ته ئامانج.
بۆچوونی ئێوە