به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، جه‌لال قه‌لعه‌شاخانی، به‌رپرسی ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان وتی: خه‌ڵکی کوردستان به‌رده‌وام پشتیوانیان له سینه‌ما کردووه و ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هونه‌ره له‌م پارێزگایه په‌ره‌ی زۆر باش بسێنێت.
ئه‌و زیادی کرد: ئه‌مساڵ هاوکات له‌گه‌ڵ فستیڤاڵی فیلمی فهڤر له تاران هه‌موو فیلمه‌کانی ئه‌م فستیڤاڵه له سنه‌ش نمایش ده‌کرێت که به‌شێکی سه‌ره‌کی فیلمی تایبه‌ت به منداڵانه. له دوای ئه‌وه‌ش بووین که هاوکات له شاره‌کانی دیکه‌ش ئه‌م فیلمانه نمایش بکریت که به هۆی که‌می بودجه و ده‌رفه‌ت ئه‌مساڵ نه‌ماتوانی ئه‌م کاره ئه‌نجام بده‌ین.
قه‌لعه‌شاخانی وتی: ئێسته فیلمسازی له کوردستان وه‌ک لقێکی سه‌ره‌کی هونه‌ری فیلمسازی له ئێران ده‌ناسرێت و له زۆربه‌ی فستیڤاڵه ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان فیلمه کوردییه‌کان خه‌لات ده‌کرێن و ئێمه‌ش له‌م ڕه‌وته پشتیوانی ده‌که‌ین.
ئه‌و هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا که ساڵی داهاتوو یه‌که‌مین فستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی کوردی به به‌شداری فیلمسازانی کورد له سنه به‌ڕێوه ده‌چێت و هه‌موو ئاماده‌کارییه‌کانیش بۆ ئه‌م ڕووداوه هونهرهییه ئه‌نجام بووه.
به‌رپرسی ئیداره‌ی گشتی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی کوردستان له کۆتایدا جه‌ختی کرد که به‌ڕێوه چوونی ئه‌م فستیڤاڵه یه‌کێک له داواکارییه سه‌رکییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان بووه و ئێمه‌ش هیوادارین له باشترین ئاستدا بتوانین به‌ڕێوه‌ی ببه‌ین. ئێمه پێویستمان به‌وه‌یه که شارۆچکه‌ی سینه‌مایی له کوردستان دروست بکه‌ین چون ئێسته چینی هونه‌ری فیلمسازی له ئاستێک دایه که ئێمه پێوسیتمان به وه‌ها شوێنێکی تایبه‌ت بۆ ئه‌م کاره هه‌یه.
Your Comment