AP ١٣٩٦ ڕێبەندان ١ ٢٣:٢٨

تاران:

تورکیا دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕابگرێت

تورکیا دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر عەفرین ڕابگرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەم ئێوارەیە ڕایگەیاند: داوا دەکەین دەستبەجێ تورکیا ئۆپەراسیۆنی عەفرین کۆتایی پێ بھێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، بەهرام قاسمی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ یەکشەممە رایگەیاند،: تاران بەنیگەرانییەوە چاودێری دۆخی عەفرین دەکات و جەخت لەسەر پێویستی پاراستنی یەکگرتوویی خاکی سوریا و رێزگرتن لە سەروەری ئەو وڵاتە دەکاتەوە و داوا دەکەین کە تورکیا بە پەلە ئۆپەراسیۆنەکە رابگرێت.

ئەو زیادی کرد: ڕیشەی هەموو ئەم کێشانەش بۆ بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە و ئاکاری خراپی واشنتۆن دەگەڕێتەوە.

ئەو لەبارەی پێشھاتەکانی ناوچەی عەفرین، لە باکووری سوریا وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران بە نیگەرانییەوە چاودێری رووداوەکانی ئێستای شاری عەفرین دەکات.

قاسمی زیادی کرد: ھیوادارین تورکیا دەستبەجێ کۆتایی بە ئۆپەراسیۆنەکە بھێنێت و رێگری لە بەرزبوونەوەی ئاڵۆزی ناوچەکانی سنووری نێوان سوریا و تورکیا بکرێت.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەروەها وتی: بەردەوام بوونی ئاڵۆزی لە عەفرین پێدەچێت سەرلەنوێ گرووپە توندڕەوەکان بەھێزتر بکات، لەناوچەکانی باکووری سوریا و ئاگری شەڕ و وێرانی لەسەرەتاوە ھەڵبگرسێنێت لەو وڵاتە.
ئەم بەرپرسە ئێرانییە هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستی پاراستنی یەکگرتوویی خاکی سووریا و رێزگرتن لە سەروەری نیشتمانی وڵاتی سووریا.

News ID 16266

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha