بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی دەوڵەت، حوجەتولئیسلام دوکتۆر حەسەن ڕۆحانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە دیداری نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بە ئاماژە بە پەیوەندیی مێژوویی و دێرینی کۆماری ئیسلامی ئێران و کوردەکانی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: دەبێ هەموو هەوڵەکان بۆ تۆکمەکردنەوەی زیاتر لە جارانی پەیوەندیی نێوان گەلی ئێران و عێراق بخرێتە گەڕ.
سه‌رۆک کۆماری ئێران وتیشی: هه‌رێمی کوردستان وه‌کوو به‌شێکی گرینگی وڵاتی عێراق ئه‌رک و ده‌ورێکی گرینگیش له به‌هێزبوونی سه‌قامگیری و ئاسایشی عێراقدا ده‌گێڕێت.
ناوبراو جه‌ختی کرد: بێ گومان ده‌سه‌ڵات و هێزی بیانیی ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌کە، دڵسۆز و خێرخوازی خه‌ڵکی ناوچه‌که نیین و نایشبن به‌ڵکوو ته‌نها بیر له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خۆیان ده‌که‌نه‌وه.
ڕۆحانی ئاماژەی بەوەش دا: هه‌موو ئیتنیکەکان له وڵاتانی ناوچه‌که‌دا ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و سه‌روه‌ریی وڵاتاندا ده‌ستیان به مافی ڕەوا و یاسایی‌ی خۆیان بگات.
سەرۆک کۆمار ئاماده‌یی سه‌رمایه‌دانه‌رانی ئێرانی بۆ به‌شداری کردن له پڕۆژه‌کانی هه‌رێمی کوردستان و پێشوازی کردن له بازرگانه کورده عێراقییه‌کانی بیر هێنایەوە و وتی: ئێمه حه‌ز به ئێران و عێراقێکی ئاوه‌دانتر و پێشکه‌وتووتر ده‌که‌ین و ئه‌وه‌ش قازانجی هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌که‌ی تێدایه.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستانیش له‌و دیداره‌دا ڕایگه‌یاند: ئێمه به‌رده‌وام خوازیاری عێراقێکی یه‌کگرتوو و یه‌کپارچه ده‌که‌ین و بڕوایشمان وایه ده‌بێت هه‌موو لایه‌نه‌کان پابه‌ند بن به ده‌ستووری عێراقه‌وه و له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقیدا چاره‌دۆزی بۆ کێشه‌کان بکه‌ن.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ستخۆشیی پشتیوانیی بێ درێخی ئێرانی کرد له شه‌ڕی دژ به داعش و وتیشی: ئێمه به‌رده‌وام له‌و شه‌ڕه‌دا سوپاسی یارمه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانمان کردوووه.
ناوبراو سه‌رمایه‌دانه‌ران و بازرگانه ئێرانییه‌کانی بانگهێشت کرد له پڕۆژه ئابوورییه‌کانی هه‌رێمی کوردستاندا چالاکی بنوێنن و سنووری نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان به‌رده‌وام کارا بێت و داوای هاوکاریی زیاتری ئابووری له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامیی ئێرانیشی کرد.
بارزانی له درێژه‌دا ڕاشیگەیاند پێویسته سنووری ئێران و عێراق سنووری دۆستایه‌تی و گه‌شه‌پێدان بێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئێرانی دڵنیا کرده‌وه که هه‌رێمی کوردستان ئیزنی هیچ تاک و لایه‌نێک نادات کە لە خاکی هەرێم بە مەبەستی هه‌ڕه‌شه خستنی چاوه‌ڕوانکراو دژ به کۆماری ئیسلامیی ئێران بەهرە ببات، چوونکه ئه‌وه هێڵی سووری هه‌ولێره.
Your Comment