هاوپەیمانیی حیکم و حەیدەر عەبادی ڕاست نییە

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق، هاپەیمانیی عەبادی و سەید عەمار حەکیمی لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم ڕەت کردەوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ هەواڵنێری ئاژانسی مێهر هەواڵی پەیوەست بوونی سەید عەمار حەکیم بە هاوپەیمانی حەیدەر عەبادی لە هەڵبژاردنەکانی بەردەم کە بە هاوپەیمانیی "نەسر" ناوی لێ دەبرێت، ڕەت کردەوە و وتی: لە رۆژانی ڕابردوودا پێشنیارگەلێکمان لە لایەن حەیدەر عەبادییەوە بۆ پەیوەست‌ بوون بەو هاوپەیمانییە پێ گەیشتووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامێک بەو داواکارییە نەدراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە هەروەها لە درێژکردنەوەی مۆڵەتی ناونووسیی حزب و هاوپەیمانییەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق تا بەیانی هەواڵی دا و وتیشی: بە ئاوردانەوە لە درێژکردنەوەی مۆڵەتی ناونووسی تا بەیانی، ئەگەری هاوپەیمانیی حیکمەی نیشتمانی عێراق لە گەڵ ڕەوتەکانی دیکە هەیە، بەڵام تا ئێستا هیچ بڕیارێکی یەکلاکراوە سەبارەت بە بەشداریی سەربەخۆیانەی ئەو ڕەوتە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی یان هاوپەیمانی لە گەڵ ڕەوتێکی دیکە دەرنەکراوە.

پێشتریش جاسم محەمەد جەعفەر نوێنەری پەرلەمانی عێرق و یەکێک لە نزیکانی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە لە پەیوەست‌ بوونی "سەید عەمار حەکیم" سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و "موقتەدا سەدر" رێبەری ڕەوتی سەدری عێراق بە هاوپەیمانی هەڵبژاردنی عەبادی هەواڵی دابوو.

News Code 16057

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =